لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیار درا بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگا حکومییەکان.
لەمبارەیەوە ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیار درا بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلیژ و بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بۆ دەرچوانی ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧)".
ئامانج ڕەحیم ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزە و نوخشە لە هاوەڵەکانیان بێت لە دەرچوانی ساڵانی دواتر، هیوادارم بەمزوانە لەسەر کورسی ماستەرو دکتۆرا بیانبینمەوە.