ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ هەینی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، هاوکات رێژەی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، سبه‌ینێ هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌يدابوونى كه‌مێك په‌ڵه هه‌ور و پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێت، له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و باكورى ڕۆژهه‌ڵات نزمترين پله‌كانى گه‌رما (0 بۆ -3) پله‌ى سيليزى ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى دروست بوونى ته‌مێكى سووك هه‌يه له رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم له كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌و و به‌يانى زوودا.
ڕێژەی بارانى (12) کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمیش بەم شێوەیەیە:
سلێمانى 1.3 ملم
چەمچەماڵ 2.3 ملم
بارزان 4.6 ملم
بازیان 1.4 ملم
دەربەنیخان 11.6 ملم
دوکان 0.2 ملم
حاجی ئۆمەران 4.2 ملم
هەڵەبجە 9.6 ملم
هەڵشۆ 5.2 ملم
مەیدان 2.2 ملم
سۆران 6.0 ملم
پێنجوێن 9.4 ملم
ماوەت 3.8 ملم
قەڵادزێ 2.6 ملم
سمێلان 5.2 ملم
مێرگەسۆر 1.4 ملم
سیدەکان 6.2 ملم
چۆمان 1.4 ملم
ڕانیە 5.0 ملم