پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" ئهو كچ و كوڕهی تهرمهكانیان له گوندێكی سهربه ناحیهی شهمامك دۆزرانهوه، لهلایهن براكانی كچهكهوه كوژراون و كێشهكه خێزانی بووه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامك لە سنووری بنكەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو كەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەركەوت كەوا دوو كەس كوژراون بە ناوەكانی (ع. ف. ش) تەمەن (٢٤ ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێكی تەمەن (١٨ ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا)".
ئەوەشی خستەڕوو: لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كە لەسەر كێشەیەكی خێزانی لەلایەن برایانی ئافرەتەكەوە تەقە لە هەردووكیان كراوە و كوژراون و ئێستاش هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێكۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەكیی تاوانەكە، دەستگیر بكرێت و بدرێنە دادگا.