لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی

 لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم، هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند " کەمێک پێش ئێستا لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی ئاغجەلەر کەسێک گیانی لەدەستدا سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

وتیشی" ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵە و سێ بریندارەکەش گەیەندراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".

 

 




PM:01:01:10/12/2021