ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی شه‌نگال
رایگه‌یاند، "به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا
و دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان، بڕیاردرا به راگرتنی ده‌وام له‌سه‌رجه‌م
فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی قه‌زای شه‌نگال".
ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی شه‌نگال نوسراوێکی بڵاو کردەو و بەپێی نوسراوەکە، كه
ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه رایگه‌یاندووه، وه‌ك قه‌زای
شه‌نگال و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بڕیاریانداوه به قه‌ده‌غه‌ی كاركردن له‌سه‌رجه‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه حكومی و ناحكومیه‌كان و كاركردنی سه‌رجه‌م رێكخراو
و داموده‌زگاكان، تا كاتێكی نادیار، هەركەسیش سەرپێچی
بكات خۆی بەرپرسیار دەبێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، شه‌وی رابردوو توركیا
له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردوومانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی
گه‌لی خانه‌سۆری له سنوری قه‌زای شه‌نگال كرد.