بەرهەم ساڵح‌و نەجمەدین کەریم‌و عومەر فەتاح کاندیدن بۆ سەرۆک کۆمار

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەوی رابردوو ١٢ تەموز نەگەیشتنە هێچ رێککەوتنێک لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە هەریەک لە ( د. بەرهەم ساڵح، د. نەجمەدین کەریم، عومەر فەتاح) کاندیدن بۆ ئەو پۆستەو پێویستە ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە لەنێو مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا لەسەر پرسی یەکلایکردنەوەی یەکێک لەو سێ کاندیدە دوو رای جیاواز هەیە، یەکێکیان پێیوایە دەبێت هەڵبژاردن لەنێو مەکتەبی سیاسیدا بکرێت بۆ هەڵبژردنی یەکێکیان، رایەکی تر هەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەوافق بکرێت لەسەر یەکێک لەو ناوانە لە نێو ئەندامانی مەکتەبی سیاسیدا.
ئەمرۆ ١٣ تەموز لەبەغدا پەرلەمانی عێراق بۆ دووەمجار کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەنێو ململانێێەکی توندی نێوان لایەنە سەرەکییەکانی پرۆسەی سیاسی لەعێراقدا.
ٍشەوی رابردوو سونەکان پرسی خۆیان یەکلاییکردەوەو سەلیم جەبوریان کردە سەرۆکی پەرلەمان.




AM:11:09:13/07/2014