سلێمانی.. تەرمی ژنێک لە گۆڕستانێکدا دۆزرایەوە

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەنزیک هەواری مامۆستایانی زانکۆ لەسنوری ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم،  تەرمی ژنێک لە نزیک گۆڕستانی بەکرەجۆ  دۆزراوەتەوە کە  بەپێی زانیارییەکان ژنەکە جلی ماڵەوەی لەبەر بووە و فیشەکێک بە سکییەوەیەتی، بەهۆی ئەوەی ژنەکە جلی ماڵەوەی لەبەر بووە تا ئێستا نازانرێت کوردە یاخود نا، جگەلەوەش ناسنامەی ئاشکرا نیە و ناو و تەمەنی لەئێستادا نەزانراوە.

دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و
 تەرمی ژنەکە  بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە.

 




AM:10:27:13/12/2021