سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، کارەکانی بەرنامەی
بنکەی یاسادانانی ھەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم، د.رێواز فایەق،
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمەراسیمی راگەیاندنی بەرنامەی بنکەی یاسادانانی ھەرێمی
کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی "ئەم بەرنامەیە یەکێک لەو خاڵانەبوو کە بەلامانەوە
زۆر گرنگ بوو ئەنجامی بدەین و وەک ئەرکێک هەژمارمانکردبو ئەویش دامەزارندنی بنکەی یاسادانانی
ھەرێمی کوردستان بوو، کە لەوێدا سەرجەم یاساکانی هەرێم کۆدەکرێتەوە و بە دکیومێنت
دەکرێت".
باسی لەوەشکردووە، "بنکەکە داتابەیسێکی پێشکەوتوی
ئەلیکترۆنییە بە ئامانجی کۆکردنەوە و ھەڵگرتن و خستنەڕوی سەرجەم یاساکانی پەرلەمانی
کوردستان دانراوە، تیایدا سەرجەم یاساکانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ وە تا ئێستا بەردەستە
بۆ پەرلەمانتاران، یاساناسان ، رۆژنامەنوسان و تەواوی ھاوڵاتیان".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د.ڕێواس فایەق، باسی لەوەشکرد، ئەم بنکەیە دەبێت بە سیمایەکی شارستانی بۆ هەرێمی
کوردستان لەدەرەوە و رۆشنبیرییەکی یاساییش لەکۆمەڵگەدا بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەنجام گەیشتنی
ئەو پڕۆژەیەش سوپاسی سەرجەم راوێژکار و کارمەندانی دیوانی پەرلەمان دەکەن.