له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى كوشتن، هێزەکانی پۆلیسى سه‌را
و به‌شى پۆلیسى ڕێكارى لەسلێمانى تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له شارى كه‌ركوكه‌وه
هەڵاتبوو بۆ شاری سلێمانی.
بەپێى راگەیەنراوێکی پۆلیسى سلێمانى ئەمڕۆ ١٥ی
کانوونی یەکەم، تۆمه‌تبارکیان بە ناوی (ف ، م ، س ) دەستگیر کردووە کە ئەو تۆمەتبارە بە
تۆمەتی کوشتن لەشاری کەرکوک فەرمانی دەستگیر
کردنی بۆ دەرچووە ، بەڵام تۆمەتبار لە شاری کەرکوکەوە هەڵاتووە بۆ شاری سلێمانی و
سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا.
به‌بڕیارى
داوه‌رو به‌پێى مادده‌ى ٤٠٦ له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى
به‌رده‌وامه‌و دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه.