بەهۆی فرۆشتنی غازی ماڵان بە نرخی ١٢ هەزار دینار،دووکانێکی
فرۆشتنی غاز لەسڵێمانی داخرا.
دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە
هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەر دوكانێك غازی ماڵان لەنرخی دیاریكراو زیاتر
بفرۆشێت، دادەخرێت و خاوەنەكەی بەتۆمەتی گرانفرۆشی و فێڵكردن لە هاوڵاتیان رووبەڕووی
دادگا دەكرێتەوە.
دیار جەمال باسی ئەوەشیکرد، ئەو دەستگێڕانەشی بەنرخی
زیاتر غازی ماڵان بفرۆشێت كە نرخەكەی لەلایەن حكومەتەوە بە هەشت هەزار و (٥٠٠) دینار
دیاریكراوە رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.
ناوبراو وتیشی "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دووكانی
غازفرۆشی (حاجی عەزیز) لە فولكەی مامەڕیشە دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكارە
یاساییە توندەكان دەكرێتەوە.
وتیشی "لەكاتی هەبوونی گرانفرۆشی غازی ماڵان
یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی
بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن".