دۆلار بەرامبەر دینار نرخێکی نزم تۆمار دەکات
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ ی کانوونی یەکەم سەرەتای هەفتە بە پێچەوانەی هەفتەی رابردووەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کە لەهەفتەی پێشوودا لە سەرو ١٤٨ هەزارەوە بوو بۆ هەر سەد دۆلار، ئەم بەیانییە لە ١٤٨ هەزاردا وەساتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٩٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٩٦٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆنی سوری بە ٣٩٥ هەزار دینارە.
AM:11:32:18/12/2021