بەڵگە.. یەکێتی چەندین گۆڕانکاری دیکەی ئەنجامدا

بەشێوەیەکی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چەند گۆڕانكارییەكی دیكەی لە مەكتەبی سیاسیدا ئەنجامدا، کە قوباد تاڵەبانی و چەند کەسێکی دیکە کران بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە.   

بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی یەکێتی کە ئەمڕۆ بڕیاری لێدراوە بریتین لە:

قوباد تاڵەبانی بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی

پۆڵا سیروان تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی

عەدنان محەمەد قادر ( عەدنانی حەمەی مینا) بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی

ئارێز عەبدوڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری

ستران عەبدوڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن

شاڵاو عەلی عەسكەری  بە كارگیِڕی مەكتەبی سیاسی 

سەركەوت محەمەد زەكی بە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن

ئاسۆ مامەند بە  كارگێڕی مەكتەبی سیاسی

 جوتیار نوری بە لێپرسراوی مەكتەبی  ریكخراوە دیموكراتییەكان

 خەسرەو گوڵ محەمەد  بە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی 

 جوان ئیحسان فەوزی بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی

عیماد ئەحمەد بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی



PM:05:37:18/12/2021