نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی نیشتمانی کوردتسان له‌سلێمانی کۆبوه‌وه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسی دیاریکردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک و ته‌نها به‌یانی ماوه که ئه‌و پرسه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ جارێکی تر مه‌کته‌بی سیایی یه‌کێتی نه‌یتوانی پرسی دیاریکردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار یه‌کلایی بکاته‌وه.
ئه‌مرۆ له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی هه‌ندێک له‌میدیاکانی ئه‌و حیزبه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که راگه‌یاندنێک له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرۆ بڵاوده‌کرێته‌وه، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ راگه‌یه‌ندراوێک بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
پاڵێوراوه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئه‌و پۆسته پێکدێت له به‌رهه‌م ساڵح و د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و عومه‌ر فه‌تاح( هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاماژه‌یه‌کی وای داوه که ئه‌و کاره ناکات).
به‌پێی هه‌ندێک راڤه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مرۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی کردوونی و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات" پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ که‌سێک نابێت له‌ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا پشتی له‌یه‌کێتی کردبێت‌و بیه‌وێت له‌به‌غداوه دڵسۆزی خۆی بۆ یه‌کێتی نوێبکاته‌وه"، ئه‌م قسانه‌ی ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی پشتگری به‌رهه‌م ساڵح ناکه‌ن و پشتگیڕی د . نه‌جمه‌دین ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که له‌نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و له‌ناو که‌ودایری یه‌کێتیدا پشتگیری به‌رهه‌م ساڵح زیاتره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند " که دیاریکردنی ئه‌و که‌سه بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌ناو یه‌کێتیدا بۆ نێوخۆی ئه‌و حیزبه پرسێکی چاره‌نووس سازه".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئه‌مشه‌و به‌یانی رۆژێکی گرنگ ده‌به‌ن له ژیانی یه‌کێتیدا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ملمڵانێی کۆن و نوێ.