ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی
كوردستان داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دەکەن به‌زوترین كات لیژنه‌یه‌ك
دروستبكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم.
ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی
یەکەم، له نوسراوێكدا كه واژۆی ٥٦ په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، تیایدا هاتوه، به‌پێی خاڵی ١ له
بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی پێنجه‌میی یاسای ژماره ٤ی ساڵی ٢٠١٤ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌ك دروستبكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوان
بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم.
ئەم داوایەی ئەندامانی
پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمسیۆنە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وە بەسەر چووە.
ئەمەش دەقی نوسراوەکەی ئەندامانی پەر لەمانە، کە واژۆی ٥٦ ئەندام پەرلەمانی لەسەرە، بەم شێوەیەهاتووە: