تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتیانی پارێزگاكهی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت"
سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن".
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی پشوەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگرکراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە ڕۆژانی 12/25 و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە کاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە) وە ئەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان.
لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی دەکات، کە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە (122) بکەن.