"گۆڕان دەستوەرنادەتە ناو کاروباری یەکێتی"

لەسەر پرسی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن یەکێتییەوە، هەندێک کەوادیری باڵای ئەو حیزبە پەیوەندی دەکەن بە گۆڕانەوە تا پشترگیری ئەم یان ئەو کاندید بکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام گۆڕان پێیان دەڵێن "ئەوە پرسێکی ناوخۆی یەکێتییە، ئێمە هەقمان پێیەوەن نییە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لە دوو رۆژی رابردوودا لەسەر پرسی دەستنیشانکردنی کەسێک لە یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندیان بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مسەفاوە کردووە، ئەو لای خۆیەوە پێی راگەیاندوون کە ئەوە پرسێکی ناوخۆی یەکێتییەو هیچ پەیوەندییەکی بە گۆڕانەوە نییە.
ئێستا لەنێو یەکێتیدا ململانێیەکی قورس لەئارادایە لەسەر پرسی دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەرچی زۆرێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە پشتگیری بەرهەم ساڵح دەکەن بۆ ئەو پۆستە، هەرچی خێزانی تاڵەبانییە لەگەڵ دانانی بەرهەمدا نین و پشتگیری د. نەجمەدین دەکەن و هاوکات ناوی (عومەر فەتاح) وەک کاندید بۆ ئەو پۆستە دەهێنن. 




AM:10:59:14/07/2014