ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" نزیكه‌ی 147.000 گه‌شتیار به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پێشوازی سه‌ری ساڵ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌ردانی هه‌رێمیان كردوه".
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بۆ به‌شداریكردن له پێشوازی سه‌ری ساڵی 2022 و گه‌شتكردن بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێم و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا، 146898 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 76550 گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێر، 31614 گه‌شتیار سه‌ردانی سلێمانی، 38734 گه‌شتیار سه‌ردانی دهۆكیان كردوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پارێزگای هه‌ولێر له پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانی گه‌شتیاراندا دێت و به‌ڕێژه‌ی 48% گه‌شتیاران سه‌ردانیان كردوه كه ژماره‌یان ملیۆنێك و 975 هه‌زار گه‌شتیار بون، پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌پله‌ی دوه‌مدان به‌ڕێژه‌ی 34% گه‌شتیارانی هاتو بۆ هه‌رێمی كوردستانیان سه‌ردانیان كردون، كه ده‌كاته ملیۆنێك و 375 هه‌زار گه‌شتیار".