سەرمایە دارێکی سلێمانی بە تۆمەتی دار بڕینەوە دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی کانوونی دووەم، سەرمایە دارو کەسایەتییەکی ناسراوی شاری سلێمانی بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لە سەیرانگای مێرگە پان دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند "ئەوکەسە کەسێکی دیار و ناسراوە و بە هۆی پابەند نەبوونی بە ڕێنماییەکان و سەرپێجی کردنی یاساکانی داربڕینەوە دەستگیر کراوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە ئەو کەسە براوەتە نەخۆشخانە تا پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجام بدرێت و ئەمشەو لە بەندینخانە دەمێنێتەوە.

پێدەچێت سبەینێش بە بڕیاری دادوەر بە کەفالەت ئازاد بکرێت.

 




PM:04:14:02/01/2022