پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت،
حكومەتی عێراق مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەرانی خۆی دابەشكردووە و تەنها پارەكەی
هەرێم ماوە رەوانەی بكات.
شیروان میرزا، پەرلەمانتاری پێشووی لیژنەی دارایی
و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە (سپی)ی راگەیاند، پێشتر حكومەتی عێراق لە رۆژانی
١٧ تا ٢٥ی مانگ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش دەكرد، لەو كاتەشدا لەو ماوەیەدا
پارەكەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرا، بەڵام دواتر كاتی دابەشكردنی مووچەی عێراق
گۆڕا لە ٢٤ی تا كۆتایی مانگ، ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ناردنی ٢٠٠ ملیارەكەی هەرێمی
كوردستان لەڕووی یاساییەوە كێشەی نییە و ماوەتەوە ئەوەی حكومەتی عێراق رەوانەی
بكات.
ئەمڕۆش فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی
هەرێم رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە ٢٠٠ ملیارەكەی هەرێم رەوانە بكات و لەچەند
رۆژی داهاتووشدا تەمویلی پارەكە دەكرێت.