قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای موه‌لیده‌ی گەڕەکەکانی بۆ مانگی ١٢ی رابردوو له نێوان ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکرد.
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی بڵێ‌ویکردەوە، موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له مانگی رابردوودا له نێوان ٢٧٤ بۆ ٣٠٠ کاتژمێر بووه و هه‌ر کاتژمێرێک به ٤٦.٥ دینار بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ک ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت.
نرخی کارەبای موەلیدەی گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە ٧ ی بەیانی بۆ ١ ی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێریان زیاترە. وەک قائیمقامیەت رایدەگەیەنێت.
دەربارەی خشتەی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئەوە خراوەتە ڕوو کە پێویسته به‌یانیان لە کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک بۆ ٨ ی بەیانی كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كاندا له بری به‌یانیان کاتژمێر ١٠ كار به موه‌لیده‌کان ده‌كه‌ن.