پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەساڵی ٢٠٢١ دا هەشت هەزار و ٩٣٣ ڕووداو تۆمارکراون و بەهۆیانەوە  ١٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لەو ماوەیەدا ٢١٥ ڕووداوی کوشتنی بەئەنقەست تۆمارکراون.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کارزان ئەمیر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢١ لەپارێزگاکانی هەرێم ٥٩ حاڵەتی کوشتنی بەهەڵە، ٢٨٧ ڕووداوی خۆکوشتن، ٢١٥  ڕووداوی کوشتنی بەئەنقەست تۆمارکراون و لەسەرجەم روداوەکانیشدا ٢٨١ هاوڵاتی ڕزگارکراون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  ساڵی رابردوو ٥٥٣٠ رووداوی دزیکردن تۆمارکراوە، دوو هەزار و ٣٣٤ کەسیش بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەرێم باسی لەوەشکرد، لەماوەی ساڵی رابردوودا ١٣٠٠ دۆسیەی ساختەکاریی، ٦٨٧٨ رووداوی فێڵکردن، ١٥٥٢ رووداوی سواڵکردن و ٣٦٣  حاڵەتی قومارکردن تۆمارکراون، هەروەها ٥١ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت و ١٤٩ کەسیش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

 



PM:02:48:05/01/2022