پێشبینی شەپۆلێکی بەفربارین دەکرێت سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی کورد، پێشبینیدەکات لەنێوان ١٦ بۆ ٢١ ی ئەم مانگە شەپۆلێکی چری بەفر بارین روو لە ناوچەکە بکات و لە سەنتەری شارەکانی هەرێمیش ببارێت وپلەی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئاراس جەبار پسپۆری کەشناسی کورد لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە"  لە دواین نوێبوونەوەکانی نەخشەی  GFSی ئەمریکی پێشبینی شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین و ھاتنی بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری دەکرێت لەنێوان ١٦ بۆ ٢١ ی ئەم مانگە کە سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە دوابەدوای ئەوەی پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر باش دەکرێت لەنێوان ١١ بۆ ١٥ ی ئەم مانگە".

ئەو شارەزایە دەشڵێت" رادەی جێگیری ئەم شەپۆلەدا لەسەدا ٣٥٪‏ لە ئێستادا، بەو شێوەی پێشبینی دەکرێت جێگیر ببێت بەفرێکی زۆر و سەرمایەکی بەھێزیش ناوچەکە دەگرێتەوە کە ماوەی ساڵانێکی زۆرە ناوچەکە کەمترین سەرما و بەفر لە وەرزی زستاندا رووی تێدەکات بەھۆی کەمبوونەوەی رووبەرە سەھۆڵیەکانی جەمسەری باکور و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمساڵیش ناوچە سەھۆڵیەکانی جەمسەری باکور فراوانتر رووبەرە سەھۆڵیەکانی دروستبووەتەوە بەبەڕاورد بە ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ زاینی".  




PM:09:23:05/01/2022