چەمچەماڵ.. داوای یاسای لەسەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان تۆمار دەكرێت

ژمارەیەک لە توێژە جیاجیاکانی چەمچەماڵ رایانگەیاند" رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە دادگا داوای یاسای لەسەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزاكە تۆماردەكەین". 

بەشێک لە توێژە جیاجیاکانی چەمچەماڵ راگەیەنراوێکیان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" لە بەرامبەر ئەو ستەم و ناحەقیانەی بەرامبەر خەڵکی شارۆچکەکەمان دەکرێت چیتر بێ دەنگ نابین، لە یەکەم هەنگاوی کرداریماندا رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسای لە بەرامبەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکەین، چونکە پێمانوایە، ئەو پارەیەی بۆ مانگی ڕابردوو، مۆلیدە ئەهلییەکان سەندویانە، لە بەرامبەر کاتژمێری کارکردنیاندا زۆر زیاتر بووە". 

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو رێژە کارکردنەی ئەوان دیاریان کردووە بە (٢٣٠) کاتژمێر، ئەوەندە کارەبا نەدراوە بە هاونیشتیمانیان و جگە لەوەش کرێی یەک کاتژمێر کارەبایان بە (٤٨) دینار خەمڵاندووە، لە کاتێکدا لە تەواوی کوردستاندا زۆر کەمتر لەو نرخە کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاونیشتیمانیان، بۆیە پێویستە دادگا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و نەهێڵن لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە، بە ناوی جیاجیاوە خەڵک بڕوتێنرێتەوە. 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داواشیان لە قائیمقامی قەزاكەیان كردووە لەو كەیسەدا" رۆڵی خۆی بگێڕێ، وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری چەمچەماڵ". 

ناوەکان:

سەردار محەمەد          رۆژنامەنوس

هەرێم عەبدوڵا           رۆژنامەنوس

مەریوان حەسەن         چالاکوان

شوان باوەلە              چالاکوانی مەدەنی

پێشەنگ مەحمود        چالاکوانی مەدەنی

محەمەد عەزیز          خوێندکار

کازم ئەحمەد             مامۆستا

هەڵوێست نەریمان       هونەرمەند

پێشەوا شێخ رەئوف      نوسەر

کاروان عوسمان عەلی   هاونیشتیمانی

پشکۆ خاڵدانی           راگەیاندنکار

کازم محەمەد           چالاکوانی مەدەنی

یاوەر عەلی             مامۆستا

کەریم محەمەد          رۆژنامەنوس

ئارام ئەحمەد            فەرمانبەر

وریا عبدلخالق          ڕۆژنامەنوس

شێرزاد حەسەن ڕەزا   نوسەر

بەژدار بابان            رۆژنامەنوس

عەبدولسەمەد شێخ حەسەن   فەرمانبەرو چالاکوان

هێمن محەمەد           پێشمەرگە

ساڵح حمەڕشید ئەحمەد   فەرمانبەر

سەرکەوت شوانی        رۆژنامەنوس

زانا شوانی               راگەیاندنکار

هاوکار مەدحەت        بێکار

کاوە حسێن             رۆژنامەنوس

جەزا شێخانی          مامۆستا

هەڵمەت هۆشیار      راگەیاندنکار

ھەژار ھوشیار مەھدی  ماموستای زانکۆ

پشتیوان شێخ جەواد بێدەری   مامۆستا

هاوتا عەزیر       پارێزەر

كەيوان عەلی      کرێکار

سیروان حەمەخان   مامۆستا



PM:04:11:07/01/2022