ساڵی رابردوو لەپارێزگای سلێمانی ٥٣١ هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 531 هەزار هاوڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتووە و بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسینیش هەمان شوێنەكانی پێشترن. 

سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە (سپی)ی راگەیاند، لە ساڵی رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین 531 هەزار و 765 هاوڵاتی ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە، ئەو ژمارەیە زۆر نییە، بەڵام لە مانگەكانی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو ژمارەی وەرگرتنی ڤاكسین بەرز بووەوە و هیوادارن لەمانگەكانی داهاتووش ئەو ژمارەیە بەرزتر بێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، لەئێستادا بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسین ماون، هیچ هاوڵاتییەكیش پێویست ناكات نۆرە بگرێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بەڵكو دەتوانێت سەردانی ناوەندەكان بكات و دەستبەجێ ڤاكسین وەربگرێت.



PM:01:09:08/01/2022