بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی هاوبەشی هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر گەیشتنە شاری هەولێر و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئاشکراکرد.
مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممە ٨ی کانوونی دووەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" شاندی هاوبەشی تەقەدوم و عەزم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر، هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەتەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ كرا لەسەر كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".
له‌سەر دیاریكردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه پشكی سونه و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه پشكی كورده مەحمود محەمەد باسی لەوەكرد، پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە یەكلا بووەتەوە، تەقەدوم و عەزم ئەمڕۆ تا سبەی كاندیدی خۆیان ڕادەگەیەنن، هاوكات پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە پشكی كوردە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكلایی دەكرێتەوە و لەلایەن ئەو لیژنە باڵایەی یەكێتی و پارتی کە لە بەغدایە، ڕادەگەیەنرێت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی به‌غداد وتی" ئه‌وله‌ویه‌تی كورد له به‌شداریكردنی له كابینه‌ی داهاتوو شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ته‌وازنی ده‌ستوری له جێبه‌جێكردنی ئه‌و شهراكهتهدا، بۆیه كارنامه‌یه‌ك له نێوان ئێمه و یه‌كێتی نوسراوه و ده‌مانه‌وێت ببێته كارنامه‌ی سه‌ره‌كی كه له داهاتوو ئاماده‌ده‌كرێت".
وته‌بێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا كاندیدی سه‌رۆك كۆمار كاتی ماوه و سبه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش دروستببێت ماوه‌یه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار دیاری بكرێت و دوای ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت و هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌و بابه‌تانه.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێیدا ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسای دەخۆن.