سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ئاشکرایکرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی
داهاتوی عێراق موفاجه‌ئه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌یه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێر یان كه‌متر
قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت .
ئەمڕۆ شەممە ٨ی
کانوونی دووەم، جاسم به‌یاتی سه‌ركرده ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشکرایکرد،
خستنه‌ڕووی ناوه‌كان بۆ ده‌ست دیاریكردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، به‌مه‌به‌ستی
سوتاندنی ئه‌و ناوانه له‌لایه‌ن ڕكابه‌ره‌كانیانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی
داهاتوو موفاجه‌ئه ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێر یان كه‌متر قه‌یرانه‌كه
چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشی، "دۆخه‌كه
له تێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره
له نێوان هه‌مو هێزه شیعیه‌كان نزیكبوه‌ته‌وه".
ناوبراو باسی
لەوەشکرد، ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆمار كارێكی ئاسان نییه و پێویستی
به تێگه‌یشتنی ناوخۆیی هه‌یه و دواتر ده‌خرێته به‌رده‌م هێزه شیعیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی
متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێكهێنانی حكومه‌ت
دواده‌خات.
وائیل ریكابی سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "دیالۆگ و دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در، به‌ئامانجی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله له خولی نوێی په‌رله‌مانی
عێراق، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی دیاریكردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه".
سبه‌ینێش یه‌كه‌م
دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین
په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا، ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو جێگره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.