له كۆبوونه‌وه‌یاندا سه‌رۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی و كریستینه لامبرێشت وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا هاوڕا بوون كه شه‌ڕی دژی داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كه، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ئه‌ورووپا و ڕۆژئاواشن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٩ ی کانوونی دووەم نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كریستینه لامبرێشت وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به یاوه‌ریی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگریی له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی هاوبه‌شی و هاریكاریی نێوانیان، دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش، پێداچوونه‌وه به ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عیراق و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ كران.
لە راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی و حكوومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیا و ساڵی تازه‌ی له خاتوو لامبرێشت و له هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد و سه‌ردانه‌كه‌ی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی عیراقدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ پشتگیریكردنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و نه‌هێشتنی تیرۆر ته‌نیا له رێی سه‌ربازییه‌وه نابێت، به‌ڵكوو هه‌نگاوی سیاسیشی پێویسته.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ڕۆڵ و ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای له عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پشتگیریی سیاسی و سه‌ربازی و مرۆیی و هاریكاری و په‌ره‌پێدان، به‌تایبه‌تی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوان و قوربانییانی شه‌ڕ له هه‌ردوو پێكهاته‌كانی ئێزدی و كریستیان.
لای خۆیه‌وه لامبرێشت وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، گه‌شبینیی خۆی به داهاتووی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی ئه‌ڵمانیای بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی داعشدا، دووپات كرده‌وه.
دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، جموجۆڵی داعش له سووریا، ڕه‌وشی كه‌مپی ئه‌لهۆڵ و چه‌ند بابه‌تێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌ورێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوو.