300 گەنجی باكور چوونە رۆژئاوا
به‌ئامانجی پاراستنی خاکی کۆبانێ 300 که‌س له‌باکوری کوردستانه‌وه به‌رێگه‌ی سنووری شاری رووحاوه گه‌یشتنه هه‌رێمی کۆبانی و به‌شداری یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن YPJ بوون.
ماڵپەڕی (ANF) رایگەیاند ئەو 300 كەسە به‌ئامانجی پاراستنی خاکی کۆبانێ لەبەرامبەر هێرشی چەكدارانی داعش لەسنوری ئورفاوە پەیوەندییان بە یەپەگەوە كردوە.
لەلایەكی ترەوە ماڵپەڕی ئەنادۆڵۆی توركی رایگەیاند: سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی توركیا، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م دا كه باس له چوونی 300 كه‌س ده‌كه‌ن له پارێزگای ئورفاوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ سوریا و په‌یوه‌ندییان به یەكینەكانی پاراستنی گەله‌وه كردبێت.
PM:05:16:15/07/2014