پارەی سێ ساڵی کەڵەکەبووی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکرێت


پەرلەمانتارێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " حکومەتی عێراق پارەی جوتیارانی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥و ٢٠١٦ی دەخاتە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٢ و لەمساڵدا خەرجی دەکات ".

موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەشداربووی کۆبوونەوەکە  (12_1_2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە‌ كێشە‌و شایستە‌ ومافە‌ داراییە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان كرا ، كە‌بڕی ( ٣٠٨)ملیار دینارە‌، ساڵە‌كانی ( ٢٠١٤-٢٠١٥-٢١٠٦) ماوە‌ خە‌رجنە‌كراوە‌ بۆ جوتیاران.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئە‌مینداریە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران دوای وە‌رگرتنی ڕوونكردنە‌وە‌ی پێویست لە‌‌ نوێنە‌ری وە‌زارتی بازرگانی ، ڕێكکە‌وتن لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی لەسە‌رۆك وە‌زیرانی عێراق بڕیارێك وە‌ربگرن كە‌ ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ بخرێتە‌ ناو بودجە‌ی ساڵی ( ٢٠٢٢)  و خەرجبكرێت.  

موسەنا ئەمین وتیشی" ئە‌و بڕیارە‌ ئە‌گە‌ر بكە‌وێتە‌ بواری جێبە‌جكردنە‌وە‌ كێشە‌ی لە‌مێژینە‌ی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان چارە‌سە‌ر دە‌كات".




PM:09:35:12/01/2022