به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو و باراناوی دەبێت، له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان، پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن له ناوچه شاخاویه‌كان بۆ سفر یان ژێر سفر داده‌به‌زن.
هاوکات کەشناسی هەرێم دەربارەی ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ پێشبینی دەکات، کە کەش سارد و نمە باران بێت، هەروەها ئه‌گه‌ری به‌فربارین به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ باران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌یه به تایبه‌تی له كاته‌كانی به‌یانی زوودا له پارێزگای سلێمانی و له ته‌واوی ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.