بەهۆی بەفر بارینەوە سبەی لەم شوێنە کرایە پشوو

پەروەردەی مێرگەسۆر بەهۆی زۆری بەفربارینەوە سبەی كردە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی کانووی دووەم، ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و بەفر بارینەوە سبەینی ١٧ـی كانوونی دووەمی کرایە پشووی فەرمی .

لەلایەكی دیكەوە لە مێرگەسۆر بڕیاردرا بەوەی دەوامی فەرمی تەنها بۆ فەرمانبەرانی ناوەندی قەزاو ناوەندی ناحیەكان هەبێت، بۆ پارێزی گیانی فەرمانبەران، فەرمانبەرانی دەرەوەی ناوەندی قەزا و ناحیەكان سنوری كارگێڕی قەزای مێرگەسۆر ئەمڕۆ لە دەوامی فەرمیان ئامادە نابن، هەروەها كۆلێژی پەروەردە بنەڕەتی لە ئامێدی بەهۆی بەفربارینەوە دەوامی كۆلێژەكەی راگرت.




PM:03:40:16/01/2022