فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
١٨ی کانوونی دووەم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بەقەزابوونی بۆ ناحیەی
پیرمام و عەنکاوە لە هەولێر و بازیان لە سلێمانی دەرکرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەوی میدیاو
زانیاری بەمشێوەیە هاتووە:
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو
ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی،
ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی
بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی
و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان..
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢