ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانییە
بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن و پێشبینی دەکات بەفر بارین دەست
پێبکاتەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی سایتی ئەکوا ویزەر ( accu weather ) ئێوارەی
سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر (٧-٨) بەفربارین لە سەنتەری شارەکان دەستپیدەکاتەوە،
هەروەها رۆژی پێنج شەممە، بە هەمان شێوە بەفر بارین بەردەوامی دەبێت و پلەی سەرماش
(-١٢) دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفرو
باران و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە هەر بەو هۆیەشەوە لە بەشێک لە
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیاندراو، تاقی کردنەوەکانی کۆتای
وەرزی یەکەم دواخران.