"چەند حاڵەتێکی توش بووی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی تۆمارکرا"

د.سەباح هەورامی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس ئاشکرای کرد، ئاماری ئەوکەسانەی توشی ئۆمیکرۆن بوون نزیکەی ٢٤ کەس دەبێت. 


ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ی کانوونی دووەم، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی سلێمانی بە میدیا کانی ڕاگەیاند، "چەند حاڵەتی توشبووی ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارکران کە نزیکەی ٢٤ حاڵەت دەبێت".  

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی پێشتر د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاندبوو، "سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردوە، بۆیە پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، وتیشی "گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك، دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ".




PM:02:40:19/01/2022