به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی پێشبینی دروستبوونی شەختە دەکات و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كاری زۆر پێویستدا نه‌بێت هاتوچۆ نه‌كه‌ن و پێویسته شۆفێرانیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن، چونکە شەختە دروست دەبێت.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە راگەیاند، "پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و ئاسمان له‌نێوان هه‌ور‌و به‌فر بارین ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله تاوه‌كو ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌شه‌ودا لاواز ده‌بێت و له‌دره‌نگانی شه‌ودا كۆتایی پێدێت، هاوكات ئاستی بینین كه‌مه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه، جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت، به‌ئاراسته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشور وه پله‌كانی گه‌رما نزمه و له‌شه‌ودا زیاتر نزم ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو، "كه‌شوهه‌وا بۆ سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باكور، پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه و له ناوه‌ڕاستی هه‌فتدی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینن، به‌ڵام له‌شه‌واندا پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه."
پلەی گەرما پێشبینی کراو لەلایەن ئاسۆ كه‌مال ەوە راگەیەندرا کە نزمترین پله‌ی گه‌رما كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، (3-) سێ پله له‌ژێر سفری سه‌دی بووه، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردووش‌دا له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ( 13) سم به‌فر باریوه، به‌جیاوازی شوێنه‌كان كه هه‌ندێك شوێن زیاتر به‌فر باریوه، هاوكات (8,3) ملم باران باریوه و به‌وه‌ش ڕێژه‌ی باران بارین له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتووه‌ته (236) ملم باران."