مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ‌دا کۆبۆوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ كۆبووه‌وه‌ و  نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی. 

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاوتوێ کرد.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.

مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند" پێویستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش".



PM:12:33:23/01/2022