جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له‌سه‌ر پرسی کاندیدکردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، ئه‌مرۆش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ سایتی (ایلاف) که ماڵپه‌ڕێکی عه‌ره‌بییه، روونکردنه‌وه‌یه‌کی تری بڵاوکرده‌وه.
ده‌قی روونکردنه‌وه‌که
دوێنێ 16-7-2014 چه‌ند ڕۆژنامه‌و سایتێكی ئهلهكترۆنی ( ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ) ، چه‌ندین بابه‌تی ناڕاست و چهواشهكارانهیان له‌سه‌ر پرسێكی تایبه‌ت به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گشتی و هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی ، به تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه ، له‌وانه‌ش سایتی (ایلاف ) كه له ژماره (4803 ) بابه‌تێكی به ناونیشانی (الخلافات تهدد بطرد عقیلە طالبانی من قیادە حزبه).
ئێمه‌ش به پێویستی ده‌زانین كه ئه‌م ڕاستیانه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه :
1-دوێنێ ، واته 16-7-2014 به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی( م-س ) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه هه‌تا بڕیارێكی له‌و جۆره بدرێت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و جۆره بكرێت .
2- په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی و هه‌ڤاڵ هێرۆ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌ڤاڵانه‌ی به‌رپرسانه‌یه و له‌سه‌ر ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر بنیاتنراوه.
3- پرسی كاندید كردنی هه‌ڤاڵێك بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق ، پرسێكی به كۆمه‌ڵی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی (م-س) هو هه‌تا ئێستاش یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و به ڕه‌سمیش كه‌س ڕانه‌سپێردراوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌ركه