قائانی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا کۆدەبنەوە
وەفدی یەکێتی نیشتمانی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەمڕۆ ٢٥ ی کانوونی دووەم لە بەغدا بافڵ تاڵەبانی کە سەرۆکایەتی وەفدێک دەکات لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە پێکهاتوون لە خالید شوانی و دەرباز کۆسرەت و رزگار حەمە و قادر عەزیز لەگەڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە بەشداری مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردن و پرسی سێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی عێراق و سەرۆکی حکومەت کراوە.
ئێران مکوڕە لەسەر سەرلەنوێ دانانەوەی بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق و پێیوایە کە ئێران لە هەڵبژاردنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان حەلبوسی کە نوێنەرایەتی سونەکانی ناوچەکەو تورکیا و ئیمارات و سعودیە دەکات، سەرۆک وەزیرانیش موقتەدا سەدر لیستی براوەی هەڵبژاردن، سەرۆک وەزیرانێک دادەنێت کە دووربێت لە ئێران و ئەمەریکاوە، لەو دەمەدا بە تەنها پۆستی سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە بۆ دۆستەکانی ئێران، بەو پێییەی یەکێتیش پەیوەندیەکی مێژووی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەربژێری ئەوان کە بەرهەم ساڵحە پەسەند دەکات، بەسەر بەربژێری پارتی هۆشیار زێباریدا کە پارتی و هۆشیار زێباری بە دۆستی تورکیا هەژمار دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئیسماعیل قائانی لەگەڵ وەفدی پارتیش بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە بەغدا کۆدەبێتەوە.
ئەو کۆبوونەوانە دوای سەردانی دانایی فەڕ راوێژکاری سەرۆکی ئێران و عەبدورەزا مەسگەریان فەرماندەی قەرارگای رەمەزان دێت کە چەند رۆژێک لە سلێمانی مانەوەو، چەندان کۆبوونەوەو دیداریان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا ساز کردو، دواتر سەردانی هەولێریان کردبوو لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووبوونەوە.
هەموو ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی نێوان ئێرانییەکان و بەرپرسانی عێراقی و کورد لە کاتێکدایە کە رۆژی ٨ ی شوبات دەبێت سەرۆکێکی نوێی کورد بۆ عێراق هەڵبژێردرێت و یەکێتی و پارتی سوورن لەسەر دەرچوانی کاندیدەکانی خۆیان.
PM:11:43:25/01/2022