لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی بەهۆی لێچوونی سۆپای
غازەوە دوومنداڵ و دایکێک گیانیان لەدەستداوە و له ئێستادا تهرمهكهیان رهوانهی پزیشكی دادوهری سلێمانی كراوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی کانوونی دووەم، سامان نادر
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی راگەیاند " ئاگادارکراینەوە، دایکێک و
دوومنداڵ بەهۆی لێچوونی سۆپای غازەوە لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە،
دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".
بهپێی زانیاریهكان، ژنهكهی لهدایكبوی ساڵی
١٩٧٢ه و یهكێك له منداڵهكانیشی كوڕ بووه كه ١٢ ساڵان بوه و ئهو دیكهشیان
كچ بوه و تهمهنی ١٠ ساڵان بووه.
لەبارەی وردەکاری زیاتر لەسەر رووداوەکەوە بەڕێوەبەری
سەرنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند " لە ئێستادا ناتوانین وردەکاری لەسەر
رووداوەکە بڵاوبکەینەوە، بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویستەوە لەسەر رووداوەکە".