پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە سنوری پارێزگاكە دۆزرایەوە، كە بەپێی زانیارییەكان لەلایەن براكەیەوە كوژراوە".
هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك ئاگاداركرانه‌وه له بوونی تاوانێكی كوشتن و ده‌ستبه‌جێ تیمێكی تایبه‌ت به‌دواداچونیان كرد و گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه، دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كان له ده‌وروبه‌ری گوندی بابوخكێ، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی نه‌هێشتنی تاوان، ته‌رمی تاوانلێكراوێكیان دۆزییه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌پێی زانیارییه سەرەتاییەکان بكوژه‌كه، به ته‌نیا قوربانییه‌كه‌ی بردووه‌ته شوێنێكی چۆڵ و به چه‌ك كوشتوویه‌تی و له ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كراوه.
ڕوونیشیکردەوە، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت، كه‌سه كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی (٢٣) ساڵه و دانیشتوی پارێزگای دهۆكه و ناوی (ع، ح، ب)ه، هاوکات
بكوژی ئه‌و گه‌نجه براكه‌یه‌تی، كوژراوه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه دهۆك و له ئێستاشدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كوژراوه‌كه ماوه‌یه‌كه ره‌گه‌زی خۆی له كوڕه‌وه بۆ كچ گۆڕیوە و پێده‌چێت ناوبراو له‌سەر هه‌مان هۆكار له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا بێت.