ئەندامێکى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت" ده‌ستگرتن به ده‌ستكه‌وته ده‌ستورییه‌كان، گره‌نتیی لاوازنه‌بونی زیاتری كورده له‌ناو سیستمی حوكمڕانیی عێراق".
یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (بە زۆرینەکردنی سیستمی حوکمڕانی عێراق)
کە لە بەشی بیروڕای ماڵپەڕی (سپی) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە" له‌م رۆژانه زیاتر له ھه‌ر كاتێك ھه‌وڵ بۆ شكاندنی نه‌ریتی باوی شێوازی حوكمڕانیی ته‌وافوقیی عێراق ده‌درێت، به‌تایبه‌ت كه موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌كانی ھه‌میشه جه‌خت له حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه، ھه‌ڵبه‌ته كه ده‌چیته ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه‌ی سه‌در بۆ دروستكردنی حكومه‌تی داھاتوی عێراق، بۆت رون ده‌بێته‌وه كه ته‌نھا ئامانجی بریتییه له رێگریكردنه له به‌شداریی نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی حیزبی ده‌عوه له دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانیی عێراق، ئه‌گه‌رنا وه‌ك له وتارێكی تۆماركراویشدا خۆی ئاماژه‌ی پێدا، ھیچ كێشه‌ی نییه له به‌شداریی لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه و سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردی و سوننییه‌كان، له ماوه‌ی (١٧) ساڵی رابردووش زۆرجار هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌م پێكهاته یان ئه‌ویان له حكومه‌تی ئیتیحادی به‌شدار نه‌بون، به‌ڵام قه‌ت ناوی لێنه‌نراوه حكومه‌تی زۆرینه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت" بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه بۆ یه‌كه‌مجار ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به ئاماده‌بونی زۆرینه‌ی ره‌ھای ئه‌ندامانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌گه‌ر نیسانی دو سێیه‌كی ئه‌ندامان ده‌سته‌به‌ر نه‌بو، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌ستور (ماده‌ی 70/ یه‌كه‌م) داوای ده‌نگدانی دوسێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ پاڵێوراوی سه‌ركه‌وتو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ئاشكرایه كه به‌پێی ماده‌ی (70/ دوه‌م)ی ده‌ستور تا گه‌ڕی یه‌كه‌می ھه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه نه‌چێت ناتوانرێت گه‌ڕی دوه‌می ئه‌نجامبدرێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتارەکەیدا ناوبراو باسی لەوەکردووە، بیانوی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی زۆرینه، شكستی حوكمڕانیی ته‌وافوقیی عێراقه كه بوه‌ته ھۆی ھێنانه‌كایه‌ی به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه بانگه‌شه‌كارانی روكه‌شی حكومه‌تی زۆرینه خۆیان له رابردو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌شبه‌شێنه‌یه بون و بۆ داھاتوش ھه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
ئاشكراشیكردووە، له غیابی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵ، كورد و سوننه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن له به‌زۆرینه‌كردنی سیستمی حوكمڕانیی عێراق ئه‌گه‌رچی هه‌ر بۆ پڕوپاگه‌نده‌ش بێت، هه‌رچه‌نده هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم له رابردو و ئێستاش نه‌یانتوانیوه سود له ده‌رفه‌ته‌كانی به‌غدا وه‌ربگرن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه له‌مێژینه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵكو زیاتر كاریان بۆ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی و به‌شه‌خسیكردنی كێشه‌كان كردوه، به‌ڵام ده‌ستگرتن به ده‌ستكه‌وته ده‌ستورییه‌كان، گره‌نتیی لاوازنه‌بونی زیاتری كورده له‌ناو سیستمی حوكمڕانیی عێراق.