"مامۆستا و فەرمانبەران چیتر ناتوانن دەوام بکەن"

وتەبێژى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، کاتی وەرگرتنى ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە کۆتایی هاتووە و لەمەودوا ئەوانەى وەریان نەگرتووە ناتوانن دەوام بکەن.

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم،  لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، وادەکە دوێنێ ١ی شوبات  کۆتایی هاتووە و لەمەودوا ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناتوانن بچنە دەوام و سەردانى دام ودەزگاکانى خۆیان بکەن

باسی لەوەشکرد،  ئاماژەکان بەئاڕاستەى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆنان و تەندروستى و وەزارەتە پەیوەندی دارەکان راسپێردران بۆ وەرگرتنى رێکارى تایبەت بەئامانجى سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

 




PM:07:05:02/02/2022