هەولێر.. تۆمەتبارێک دوای ئەوەی کەسێک دەکوژێت خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات

ئەو کەسەی لە قوشتەپەی هەولێر گەنجێکی لە ماڵەکەی خۆیان لەبەرچاوی خێزانەکەی کوشت خۆی رادەستی ئاسایش کرد.

ئەمڕۆ هەینی ٤ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند،  "دوێنێ لەگوندێکی سنوری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەنبجێک بەناوی (ئەحمەد لەتیف سلێمان ) لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، لەلایەن کەسێک بەناوی ( س.ی. ق)".

هەرلەڕاگەیاندراوەکە ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت  "لەئێستادا تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت تۆمەتبارەکە ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کرد و دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەنیدار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی".                                                  




PM:11:25:04/02/2022