لەسەر رێگەی دهۆك لەڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ برا گیانیان لەدەستدا


پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك رایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگەیەكی شاری دهۆك سێ برا گیانیان لەدەستداوە.

ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك لە فەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە، ڕوداوەكە كاتژمێر 9ی ئەمشەو بووە ئەو سێ برایەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی كۆمەڵگەی چڕەن لە قەزای شێخان، تەمەنییشیان لەنێوان 17 بۆ 23 ساڵدایە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو سێ برایە ناویان یوسف فەریق تەمەن 18 ساڵ، نێچیرڤان فەریق 24 ساڵ و كۆڤان فەریق 22 ساڵە.




PM:11:07:07/02/2022