نوێنەرى حکومەتى هەرێم
لەبەغدا و وەزیرى بازرگانى عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە چارەسەرى کۆتایی کێشەى خەرجکردنى
پارەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێم کرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی شوبات، فارس
عیسا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەغدا سەردانی علاء احمد الجبوری وەزیری
بازرگانی حکومەتی فیدراڵی کردووە و لە دانیشتنێکدا جەختی لە خەرجکردنی مافی دارایی ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥ جوتیارانی هەرێمی کوردستان کرد.
وتیشی " لەکۆبوونەوەکەدا
جەختیان کردەوە لە کۆتایی ھێنانی ئەم کێشەیە لە رێگای چەسپاندنی بڕە پارەی ماوە لە
پڕۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٢ و بە نوسراو ئەم پێشنیازە
بەرز بکرێتەوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی.