به‌هه‌زاران هاوڵاتی باكور به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وتن

‌چه‌كدارانی گروپی داعش
بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی كۆبانی هه‌زاران هاوڵاتی باكور به‌ره‌و سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وتن.

شه‌وی رابردوو 18-7-2014 هه‌زاران هاوڵاتی له‌ شاره‌كانی (وان، ئامه‌د، ماردین، سێرت، شرناخ، چه‌لیك) به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌ی پیریسوس- ی سنوری رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی ساڵیادی شۆڕشی كوردانی رۆژئاواو ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ نامرۆڤانانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گروپی داعش ده‌كرێته‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی كۆبانی.

شارۆچكه‌ی كوبانی یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ ستراتیژییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و له‌ رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌وه‌ گروپی تیرۆریستی داعش هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌ كوردنشینه‌ ده‌ستپێكردووه‌و ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی موسڵ داگیری بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌ توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و رێگریان لێكراوه‌.




PM:02:14:19/07/2014