پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزیەوە"، کە گومان دەکرێت تەرمی دانەری (١٠) مانگ بێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (٦:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) دوای گەڕانیکی وورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی مندالێکیان دۆزیەوە.
پۆلیسی هەولێر لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی منداڵەکە پێکهاتبوو لە کەلەسەر و ئێسک و پروسک لە کاتی ئێستادا خەریکی لێکۆلینەوەن لە شوناسنامەی منداڵەکە.
گوماندەکرێت تەرمی منداڵەکە دانەری (١٠) مانگ بێت کە لەلافاوە گەورەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردووی هەولێر (١٢) كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش بێسەروشوێن بوون، کە یەکێکیان شوانێک بوو ئەوی دیکەشیان دانەری (١٠) مانگ بوو.