وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشكردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، جارێكی دیكە وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی كە وەك سلفە بۆ تەواوكاری دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەكاردەهێنرا دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالی(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئەمرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشكردنی مووچە تا ڕادەیەك خاوبووەتەوە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ,كارەبا، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەكەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشكردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.