نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەشداری كۆنفرانسی میونشن دەكەن


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەشداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەگاتە ئەڵمانیا و هەمانكات مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئەڵمانیا دەكات.
 
كۆنفرانسی ئاسایشی میوینشن سبەینێ دەست پێدەكات و رۆژی 20ی شوبات كۆتایی دێت و 35 سەرۆك و سەركردەی جیهانی و 100 وەزیر بەشدار دەبن.




PM:06:09:17/02/2022