سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند" جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نیلس شمید، وته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، باسیان له دۆخى سیاسی عیراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له سنوره‌كانى بیلاڕوسیا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عیراق، كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره ئێزدییه‌كانیش، نێچیرڤان بارزانى دوپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگیرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان".